کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئورمیە کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێک کە باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاست

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک کە باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٩ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە دۆڵی “بنار” هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدولعەزیز حاجی پوور” تەمەن ٤٣ ساڵ گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە لەکاتێکدا جگەرەی پێبووە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

عەبدولعەزیز حاجی پوور، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی “چریک ئاوا” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەیە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ئورمیە کراوە و هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە