کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی چالدێران کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٣١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چالدیران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەمین شەمس“ خەڵکی گوندی مەلاحەسەن سەر بە شاری ماکۆ کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و لەکاتی پێکران باری جگەرەی پێبووە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە