کۆڵبەرێک لە کوێستانەکانی سەوڵاوا کوژرا + ئامار

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە کوێستانەکانی سەرسنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٥٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە کوێستانەکانی سەرسنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژوئەن ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرسنووری "تەتە" لە سەوڵاوا تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو کۆڵبەری "فەهیم ڕۆستەمزادە" تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی هێزەکانی ئێران و حاڵەتێکیشی بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە