کۆڵبەرێکی بریندار دوای پینج رۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ براکەی بە تەقەی راستەوخۆ

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢١:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ براکەی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٨ی ژوئەن ٢٠٢١)، بەسیر ئەحمەدزادە کۆڵبەری لاوی خەڵکی گوندی "دشە"ی سەربە شاری پاوە کە پێنج رۆژ لەمەو پێش بریندار کرابوو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدزادە، شۆرای تەئمینی پارێزگای کرماشان بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە هەتا دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شۆرای شاری و گوندەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی کوڕەکەتان بڵاو مەکەنەوە و هەتا ئێستاش تەرمەکەیان ڕادەست نەکردووەتەوە.

بەسیر ئەحمەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ برایەکی بە ناوی بەشیر ئەحمەدزادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری شاری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە درانە بەر دەسڕێژی گوللە و هەردووکیان بریندار کران.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەسیر سەری پێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە