کۆڵبەرێکی بریندار پاش ٨ ڕۆژ گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورومیە کە حەفتەی پێشوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٣:٤٨


هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورومیە کە حەفتەی پێشوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، شەمزین ئەحمەدی، کۆڵبەڕی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ٨ ڕۆژ پیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان لە باکووری کوردستان گیانی لە دەست دا.


شەمزین ئەحمەدی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی و ڕەوشەن جەهانگیری لە بەرزاییەکانی سۆما و برادسۆست کەوتبوونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و بریندار کرابوو.


شەمزین ئەحمەدی سێ گوللە بەر سکی کەوتبوو و بۆ بەشی چاوەدێریی وردی نەخۆشخانەی شاری وان گوازرابووەیەوە. باری تەندروستی دوو کۆڵبەری دیکە جێگیر ڕاگەیەندراوە.
 

جێگای ئاماژەیە کە نزیکەی دوو مانگ پێش برایەکی دیکەی شەمزین بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدی لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە