کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی مێرمنداڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداریان کردوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٥ ساڵەی ”مێهران دەهستانی ڕاد“ و خەڵکی گوندی ”دۆڵەتوو“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە کە لاقی بە سەختی پێکراوە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستیان بەسەر دوو سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرە گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە