کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١١:٣٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.


بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی محەممەد ئەحمەدی ئایچی  لە کاتی کۆڵبەری تووشی ڕاوستانی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار محەمەد ئەحمەدی ئایچی باوکی سی منداڵە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بروێشکانی سەر بە شاری بانە گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە کۆڵبەرە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە