کۆڵبەرێکی خەلکی پیرانشار دوای ٢٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا + وێنە

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە لە کۆتایی مانگی ڕەزبەەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکان

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٤٤

 

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە لە کۆتایی مانگی ڕەزبەەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی خەزەڵوەری ٢١٧٨/ ٤ی نۆڤەمبەر ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “موسلێح قورەیشی” دوای نزیک بە سێ هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەی ئورمیە بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ئورمیەیە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

موسلیع قوڕەیشی، لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “جابر برشان” ڕۆژی سێ شەممە (٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨/١٦ی ئۆتۆبری ٢٠١٨) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی برایم شیلان بریندار کران.

موسلێح قورەیش کوری سەید موراد و خەڵکی ئاوایی”نەمنجێ”ی پیرانشارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە