کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی بەربوونەوە لە چیا گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لە دەست دا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٠٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٩ی مەی ٢٠١٩)، کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە ساری جوانڕۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود، بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن چەکدارانی ئێران و بەربوونەوە لە هەڵدێرێک گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٥٠ ساڵەی ”هادی موسازادە“ ڕاگەیاندووە کە لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لەدەست داوە.

هادی موسازادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە ٣ کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە