کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی بانە کوژرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٨:٠٤

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “مێهدی زارعی” ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵسەی خوارووی سەردەشت ڕاگەیاندووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە