کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە بانە بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە و بە دەسترڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:١٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە و بە دەسترڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەنۆڕی بانە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سەقز ناسنامەی ئەوکۆڵبەرە لاوەی ”ئاکۆ سەعادەت پەنا“ خەڵکی ئاوایی پیرۆمرانی سەقز ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە