کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە نەسوود بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی

٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٣٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی “سالار میرزایی” تەمەن ٢٧ ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە چەکی تاپڕ پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار میرزایی خەڵکی گوندی “مەیدان نمەک”ی سەڵاسی باوەجانی بووە و باری تەندروستی جێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە