کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئێران بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:١٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی لاو بەناوی ”مەعرووف خۆش مەرام“ کوڕی جەبار و دانیشتووی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئەورمیە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە کوێستانەکانی ”ئاخاچەکا“ لە سنووری هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر دەستڕێژی چەکدارەکانی ئێران.

مەعرووف بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری شنۆ گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە