کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران گیانی لەدەست دا.

٣٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:١٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە(٣٠بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٠ی مەی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

هەواڵنری “هەنگاو” لە شاری ئورمیە ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی “مەیسەم عەموویی”  و باوکی ٣ کچ ڕاگەیاندووە.

تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی، شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە(٢٩ی بانەمەڕ/١٩ی مەی) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری کانیخوا لە شاری پیرانشار دەسرێژی گوولەیان کردەسەر کاروانی کۆلبەران لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی حەسەنزادە”بریندار بووە. 

ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٤٧ ساڵانەش بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

لە هەمان ڕۆژ،  زیاتر لە ٢٠٠سەر ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنوری شاری شنۆ دوایی ئەوەیکە لەلایەن ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، بە گوولە کوژران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە