کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو؛ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٥:٣٨

 

هەنگاو؛ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕؤژی هەینی (١٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٨ی مارسی ٢٠١٩٩، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووەکانی پیرانشار پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامە ئەو کۆڵبەرەی ”ئەبووبەکر“ و خەڵکی گوندی شەختان ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە کە بە سەختی پێکراوە، مە بەەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە