کۆڵبەرێکی دیکە لە بانە بریندار بوو، ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بریندار بوون

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٣٠

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٧ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٨ی نوامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەکە خەڵکی ”نەمشیری“ی بانە بووە، ”سەعدوڵڵا شەریف زادە“ ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە ڕاگیراوە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (١١ مانگ)، لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە کوژراون و ٢٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە