کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری چالدێران کوژرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:٤٣


هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتووی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار گیانی لە دەست داوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی ”شاکر برووکی میلان“ خەڵکی گوندی ”ناوەر“ ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو ٣٠ حاڵەتە ٢٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و ٢ حاڵەتی بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە