کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی بانە بووە قوربانی

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:٢١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە (٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٧ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی ”حەمید“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەماوەی پاییزی ئەمساڵدا ٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٥٣ی دیکەش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە