کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٢:٥٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٤ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی ”گووزەلە“ بە ناوی ”محەمەد“ کوڕی ئەحمەد بە سەختی پێکراوە.

محەمەد گوللە بەر زکی کەوتووە و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە