کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی نەوسوود بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٢٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٣ی جولای ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور بەهرامی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی پێکراوە.

مەنسوور بەهرامی خەڵکی گوندی هەرمێیانی سەلاسی باوەجانی بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە