کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٤ی جولای ٢٠٢١)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری زێوکە و ماشکانی پیرانشار کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “”موسا زیباپوور” خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاندووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە