کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت بریندار کرا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”شاکر کۆڵانی“ لاقی بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لەژێر چارەسەریی پزیشكیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، یونس پیرۆتی خەڵکی سەردەشت کە ڕۆژی هەینی باسکی بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا دوو نەشتەرگەری بۆ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە