کۆڵبەرێکی دیکەی کورد ئەمجارەیان لە بانە کوژرا، لە دە ڕۆژدا ١١ کۆڵبەر بوون بە قوربانی

١٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٠١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری شاری بانە و لەناو خاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٣١ی مەی ٢٠١٨)، کۆڵبەریکی خەڵکی بانە بە ناوی ”کەماڵ محەمەدی“ کوڕی مەجید، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە کوژرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ لە کاتێکدا لە ناو خاکی حکومەتی هەریمی کوردستان بووە، لە لایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای (سەرداو) تەقەی لێ کراوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سلێمانی، گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانیە.

هەروەها ٩ سەر ئەسبی کۆڵبەرانی کوردیش بە تەقەی ئەو هێزانە کوژراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، تەنیا لەماوەی ١٠ ڕؤژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٧ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە