کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٣:٥٠


هەنگاو: کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی بریندار کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوور پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ڕایگەیاند کە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی سیرووس و خەڵکی گوندی “دووریسان” لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە قونداغی چەک لە سەر و چاوی دراوە و بریندار کراوە.


موبین حوسێنی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە و باری تەندروستی جێگیر ڕاگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە