کۆڵبەرێکی مەهابادی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت گیانی لە دەست دا.

١٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:١٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٧ی ژانویەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”هێدی فەقی مەحموودی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بێتووشی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست داوە.

هیدی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی ”گۆیجکەدەری“ مەهاباد بووە کە تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە لە گەڵ دەستەیکی دیکە لە کۆڵبەران کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لەکاتی هەڵهاتن، لەهەورازێکەوە بەر بووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠١٨ دا، ٢٠ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی وەکوو بەربوونەوە لە شاخ، سەرما، هەرەسی بەفر و ... گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە