کۆڵبەرێکی پاوەیی بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە چەند شوێنێکی شکاوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٠١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە چەند شوێنێکی شکاوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزاییەکانی تەوێڵە سەر بە شاری نەوسوود دەست و شانی شکاوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٧ ساڵەی ”تالیب بەزمە“ کوڕی سڵێمان ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانیان لە دەست داوە و ٦٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە