کۆڵبەرێکی کامیارانی بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

هەنگاو:کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی کامیاران بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان گیانی لەدەست دا.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو:کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی کامیاران بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئێوارەی ڕۆژی شەممە(١٦ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٦ی مەی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی کامیاران لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تەقە کردن لێی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنوری هەورامان گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە کامیاران ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی “محەمەد ڕەحمانی” تەمەن ٣٤ ساڵ و  خەڵکی ئاوایی “لۆنی سادات” سەربە شاری کامیاران ڕاگەیاندووە.

موحەممەد لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە کوێستانی “سۆنی” لە ناوچەی نەوسود گیانی لەدەست داوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٥ بانەمەڕ/ ٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ڕەحمان تەفاخر“ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی ”کانی خوا“ بریندار کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە