کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران چووەتە کۆما

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار و چووەتە کۆماوە.

٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار و چووەتە کۆماوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای “نسگریک” لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “شەهرام ئەعلایی حەیدەرانلوو” گولە بەر سەری کەوتووە و بە سەختی پێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، شەهرام ئێستا لە کۆمادایە و هێزە چەکدارەکان لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێ کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە