کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەریدا و لە شاخ بەربوویەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی.

١٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٩:٣٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەریدا و لە شاخ بەربوویەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ هەینی ( ١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٨ی ژوئەنی ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی پاوە کە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی به توندی بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

ئەو کۆڵبەرە کە ناوی سەبوور قادری و کوڕی حوسێن بوو، بەهۆی ترس لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانەوە لە حاڵی تێپەڕبووندا بوو، کە بەو هۆیەوە لە شاخێک بەربوویەوە.

هەواڵنێری هەنگاو راشیگەیاند، ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی نەجاڕی سەر بە شاری پاوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە