کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی ٣٠ ساڵە بە ناوی ”واحید ئەحمەدی“ خەڵکی گوندی میراوا لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی بڕوێشاکانێ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەر، دەست و پشتی واحید ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە