کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی سەردەشت کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٧:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەدەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵەی ’تاهیر درانگ‘ کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی سنجوێ سەر بە ناوچەی ئالانی ئەو شارە ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سینگی کەوتووە و بە هۆی کاری بوونی برینەکەیەوە دەستەبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ (کەمتر لە جوارمانگ) لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە ٩ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە