کۆڵبەرێکی کورد لە ئورمیە کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٥١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”ئەکرەم خەلیلی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ئەکرەم تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی ”کوران“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست بووە کە لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٩ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە