کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن ٨ چەکداری ئێرانەوە درایە بەر لێدان و کوتان

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێکی کوردیان دەستبەسەر و داویانەتە بەر لێدان و کوتان و برینداریان کردووە.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٥:٤٦

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێکی کوردیان دەستبەسەر و داویانەتە بەر لێدان و کوتان و برینداریان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٣ی مارسی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود بە ناوی ”حەسەن شەڕەکانی“  کاتێک ویستوویە هاوکاری هاوڕێیەکی دیکەی کۆڵبەری بکات کە لە چیاوەوە بەر بووەتەوە، لەلایەن ٨ چەکداری هەنگی سنووری دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو حەسەن شەڕەکانی لە ئەنجامی گەلەکۆمەی ئەو چەکدارانە، دەست، لاق، سەر و گورچیلەکانی بە سەختی بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە