کۆڵبەرە ونبووەکەی بانە، دەستبەسەر کراوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە چەند ڕۆژ پێش ون ببو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

١١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٣:٢٠

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە چەند ڕۆژ پێش ون ببو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەباس قادرزادە کۆڵبەری خەڵکی سەقز و دانیشتووی بانە کە ڕۆژی دووشەممە (٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩) ون ببو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە نزیکانی قادرزادە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ بە ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندیان پێوە کردووین و پێیان ڕاگەیاندین کە بە دوای عەباس مەگەرێن و ئێستا لای ئێمە دەستبەسەرە”.

ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە لە حاڵێکدا کە دوو کۆڵبەری دیکەی هاوڕێی بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە، ون بوو و لەو کاتەوە خەڵکی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی بەشوێنیدا دەگەڕان.

ڕۆژی دووشەممە دوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران لە بانە دوو کۆڵبەر بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی سامان ساڵحی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز و محەمەد کەریمی خەڵکی ئاوایی شوێی بانە، ڕێگەیان لێ ون دەبێت وبە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە