٦ کەسی دیکە لە کوردستان خۆیان کوشت، تۆمارکرانی ٧٩ خۆکوشتن لە پێنج مانگدا

هەنگاو:خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان کە زۆربەیان بە هۆی هەژاریەوە بووە،رووی لە زیاد بوونە و لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو ٦ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٢٣

 

هەنگاو:خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان کە زۆربەیان بە هۆی هەژاریەوە بووە،رووی لە زیاد بوونە و لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو ٦ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنیکی گەنج دانیشتووی ئاوایی کۆخان سەر بە میاندوواو بە ناوی (پەشمینە سوڵتانی) کچی جەعفەر بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەیی ڕابردوو، ژنێکی خەڵکی دیواندەرە بە هۆی هەژاری لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، مامۆستایەکی خانەنشین کراو بە ناوی ناسر شەریفی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەهەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئەشکان فەرەجی بە هۆی هەژاری لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز دانیشتووی تاران بە ناوی تاهیر شەمسی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکە ڕۆژی شەممە ٢٠ گەلاوێژ لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵان خەڵکی نەغەدە بە چەک کۆتایی بە ژیانی هۆی هێنا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ١٣٩٧ تا ئێستا ٤٢ ژن و ٣٧ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە