کەم کردنەوەی حوکمی بەندکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە سنە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٣٩

 

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیستوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٤٠ ساڵ بەندکرانی “کوروش ئاغە وەیسە” خەڵکی گوندی دۆڵاوی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ کەم کرایەوە.

کوروش آغەوەیسە ٢٥ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە کۆتایی مانگی پوشپەری ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی سنەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، حوکمی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی هێمن محەمەدیان، یادگار جەعفەری، یاسین کەریمی و پوریا ناسری کە هەرکام بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومتی ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە