کەماڵ حەسەن ڕەمەزان بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کوردستانی سوریا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەر بوو، ئازاد و گەڕاوەتەوە بۆ سوریا.

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٦:٢٨


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کوردستانی سوریا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەر بوو، ئازاد و گەڕاوەتەوە بۆ سوریا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سولو، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد و بۆ زێدەکەی خۆی لە کوردستانی سوریا گەڕاوەتەوە.


کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ٢٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٨ ڕۆژ پێش) لە بەندیخانەی ئورمیە براوەتە دەرەوە و ساڵح نیکبەخت پارێزەری ئەو بەندکراوە سیاسییەش هەواڵی ئازاد کرانەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.


کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ئورمیە دەستبەسەر کران.


ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا. بە هۆی ئەوەی کە کەماڵ حەسەن ڕەمەزان حوکمی دادوەری قەبووڵ کردبوو، حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.


کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ئورمیە بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.


ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شار ئورمیە ڕاگیرابوو و لەو ماوەیەدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بانگ کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە