کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە دوای شەش ڕۆژ سەرلەنوێ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٨:٤٦


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە دوای شەش ڕۆژ سەرلەنوێ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە دوای ٦ ڕۆژ سەرلەنوێ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان (١٣ی ژوئن) لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.


کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ئورمیە دەستبەسەر کران.


ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا. بە هۆی ئەوەی کە کەماڵ حەسەن ڕەمەزان حوکمی دادوەری قەبووڵ کردبوو، حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.


کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ئورمیە بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.


ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شار ئورمیە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە