کەماڵ عەباسی وەند لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

کەماڵ عەباسی وەند بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە پێشتر سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی س

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٤١

 

هەنگاو: دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

کەماڵ عەباسی وەند بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە پێشتر سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

کەماڵ عەباسی وەند ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و مانگی ڕێبەندان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا.

جێگای باسە کە کەماڵ عەباسی وەند لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە