کەمتەرخەمی پزیشکی بووە هۆی گیان لە دەست دانی ژنێکی دووگیان

هەنگاو: ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.حەوتووی ڕابردووش هاووڵاتیەکی کرماشانی بە

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.حەوتووی ڕابردووش هاووڵاتیەکی کرماشانی بە هۆی ئەوەی لە نەخۆشخانە وەرنەگیرا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ٢٧١٩(٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی ئاوایی دشەی سەر بە پاوە بە ناوی “ژیلا قادری زادە”بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە کاتی لەدایک بوونی منداڵەکەی گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ژیلا قادری زادە بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزای” کرماشان گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “جامە شورانی” دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی “شەهیدان”ی کرماشانی کرد و بە هۆی ئەوەی دەفتەرچەی دەرمانی نەبووە وەرنەگیراوە و دوای بەدواداچوونێکی زۆر ناچار بووە بە بێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەکە بە جێ بهێڵێت.

ئەو هاووڵاتیە کە تووشی جەڵتەی دڵ ببو، لە حەوشەی نەخۆشخانەکە کەوتووەتە سەر زەوی و گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە