کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە گیان لە دەست دانی بەندکراوێکی کوردی لێکەوتەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە و درەنگ گەیان.

١١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٥:٥٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆی سێشەممە (١١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١ی ژانویەی ٢٠١٩)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”عومەر بەدەلی پوور“ بە هۆی کەمەترخەمیی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عومەر بەدەلی پوور تەمەن ٤٧ ساڵ  و خەڵکی ئورمیە،  بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوو و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو ماوەی ٧ مانگ بوو کە لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو.

ئەو سەرچاوەیەیە لە درێژەدا وتی، عومەر  شەوی ڕابردوو بە هۆی ئازاری سینگ و دڵیەوە پێویست بوو ڕەوانەی دەرەوەی بەندیخانە بکرێت، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنیان نەداوە و ئەمڕۆ کاتێک ئیزنیان داوە کە لەگەڵ گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە