کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی لاوێکی ڕوانسەری ئەستاند

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر کە گەشکە لێیدابوو، بە هۆی کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٨:١٥


هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر کە گەشکە لێیدابوو، بە هۆی کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی ”بەوراوا“ سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی ”مەسعوود کاکایی“ دوای ئەوەی تووشی گەشکە بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ”محمد رسول اللە“ی شاری جوانڕۆ، بە هۆی کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە چووەتە کۆما و دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەست داوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کاکایی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، کادری پزیشکی ڕایانگەیاندووە مەسعوود هیچ کیشەیەکی نیە و بیبەنەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێر دیسان گەشکە لێیداوە و چووەتە کۆما.

جێگای ئاماژەیە کە مەسعوود کاکایی چوار ساڵ پێش لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەم ئەندام ببوو و لەماوەی ڕابردوودا خێرخوازانی ڕوانسەری پارەی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ کردبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە