کەمتەرخەمیی کادری پزیشكیی نەخۆشخانەی بانە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دایکێکی دووگیان

هەنگاو: کەمتەرخەمی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی بانە بووە هۆی گیان لە دەست دانی دایکێکی دووگیانی و منداڵەکەی.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٤٨

 

هەنگاو: کەمتەرخەمی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی بانە بووە هۆی گیان لە دەست دانی دایکێکی دووگیانی و منداڵەکەی.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ شەممە (٢٠ی گەلاوێژ٢٧١٨/ ١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشكی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانە، دایکێک و منداڵەکەی ناو سکی گیانیان لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەم ژنە ٢٩ ساڵانەی چیمەن درەخشانی ڕاگەیاندووە کە بە هۆی و کەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشنی کادری پزیشکی تووشی خوێنبەربوون بووە لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی چیمەن درەخشانی، بنەماڵەکەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین، لەپێش نەخۆشخانە مانیان گرتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، بە هانای ئەم بنەماڵەوە نەڕۆشتون و هیچ وڵامیێکیان نەدراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە