کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازی لە ئورمیە

هەنگاو: کۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ئورمیە کەوتە خوارەوە لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی کوژرابن.

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٤٧

 

هەنگاو: کۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ئورمیە کەوتە خوارەوە لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی کوژرابن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٠ ئاوریل ٢٠١٩) کۆپتەرێکت سەربازی ئێران لە کوێستانەکانی ناوچەی سیلوانا لە ئورمیە کەوتووەتە خوارەوە.

هەرچەند میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێران ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام زانیاری تایبەتیان لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاو نەکردووتەوە. ئەو کۆپتەرە لەکاتی جێبەجێ کردنی هێزەکانی پایگای داڵانپەڕ کەوتووەتە خوارەوە. هێندک سەرچاوە باس لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٩ کەس دەکەن، بەشێک لە بریندارەکان بە کۆپتەر بۆ ئەورمیە گوازراونەتەوە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن ١٠ ئوتومبیلی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون و لەوانەیە هەموو سەرنشینەکانی هێلیکپترەکە کوژرابن و لەگەڵ ئەوەیکە ناوچەکە میلیتاریزە کراوە، وێدەچێت فەرماندەیەکی سەربازی پلەبەر لە ناو کۆپتەرەکەدا بووبێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە