کەیوان نژاد ڕەسووڵ لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشر کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەس

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٧:١٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشر کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢١)، کەیوان نژاد ڕەسووڵ، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

کەیوان نژاد ڕەسووڵ خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەمان ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ناوبراو دواجار هاوینی ئەمساڵ دۆسیەکەی سەرلەنوێ چاوی پێخشێندرایەوە و سزاکەی بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە