گوشاری حکوومەتی ئێران بۆ سەر بازاڕییانی کوردستان بە مەبستی کۆتایی هێنان بە مانگرتن

هەنگاو: حکوومەتی ئێران لەڕێگای ناوەنده پێوەندیدارەکانیەوە گوشاری خستووەتە سەر بازاڕییانی کوردستان .

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٢٣

 

هەنگاو: حکوومەتی ئێران لەڕێگای ناوەنده پێوەندیدارەکانیەوە گوشاری خستووەتە سەر بازاڕییانی کوردستان و داوایان لێ دەکات کە دووکانەکانیان بکەنەوە و دەست لە مانگرتن هەڵبگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئیدارەی ئەماکنی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی بانە، جوانڕۆ، مەریوان و پیرانشار هەڕەشە لە بازاڕییەکانی کوردستان دەکەن.

ڕاپۆرتە گەییشتووەکان لە شارە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە باس لە درێژەی مانگرتنی گشتی هاووڵاتییانی کورد و داخرانی بازاڕەکانی کوردستان دەکەن.

هاوکات ئیدارەی ئەماکنی حکوومەتی ئێران هەڕەشەی لە دووکاندارەکان کردووە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری درێژەی مانگرتنەکەدا، بەرقی دووکانەکەیان دەپچڕێت و چیدیکە مافی کەڵک وەرگرتن لە وزەی بەرقیان نابێت.

هەروەها بە بازاڕییەکان ڕاگەیەندراوە، گەر دووکانەکانیان نەکەنەوە لێپێچینەوەی یاساییان لێ دەكرێت.

بازاڕییەکانی بانە، جوانڕۆ، مەریوان و پیرانشار ماوەی پێنج ڕۆژە بە،مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی کوردستانی باشوور، دەستیا، داوەتە مانگرتنی گشتی و بازاڕەکانیان داخستووە.

لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٥ کەس گیراون کە “هەنگاو” پێشتر ناسنامەی ٧ کەسیانی بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە