گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەر و چالاکی مافی ژنان دەستبەسەرکرا

گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری پلە یەک و چالاکی ناسراوی بواری ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١١ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٣:٥٥


هەنگاو: دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری پلە یەک و چالاکی ناسراوی بواری ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە گوڵاڵە وەتەن دووستیان دەستبەسەر کردووە و لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا گوڵاڵە وەتەن دووست چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

گوڵاڵە وەتەن دووست، یەکێکە لە پارێزەرە پلە یەکەکانی دەزگای داد و هەروەها چالاکی بواری مافی ژنان و منداڵانە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بوارانەدا چالاکی هەبووە و چەندین بابەتی لەم بوارانەدا بڵاو کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە