گۆران قوربانی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دەستبەسەر کراوە.

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:٤٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گۆران قوربانی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای ئەو شارەشە، مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پیداچوونەوە زیاد کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

دوای ئەوەی گۆران قوربانی تانەی لەو بڕیارەی دادگای شۆڕشی مەریوان داوە، مامنگی بەفرانبار حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ پێنج ساڵ زیاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گۆران قوربانی ڕۆژی پێن شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٦ی فێوریەی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٥ ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی گشتی مەریوان کراوە.

گۆران قوربانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکەی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە