گیان لە دەست دان و بریندار بوونی دوو کرێکار لە ئورمیە

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار کردن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە لیفتراک گیانی لە دەست دا.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٠٩:٥٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار کردن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە لیفتراک گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٩) کرێکارێکی خەڵکی گوندی ڕاژان سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە  لە کاتی کار و بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە لە لیفتراک گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارەی ”ساڵح مەجدی فەرد“ ڕاگەیاندووە.

لەم ڕوداوە کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی باوان بریندار بووە و بۆ ناوەندە درەمانیەکان گوازراوەتەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن باری تەندروستی ئەو کرێکارە ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە