گیان لە دەست دانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراویک کە ماوەی ٩ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو بە هۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.

٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٥٣

 

هەنگاو: بەندکراویک کە ماوەی ٩ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو بە هۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩) بەندکراوێک بە ناوی “نەوبەخت سەحرایی” بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و کەمتەرخەمی لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بە هۆی کەمتەرخەمی کارمەندانی بەندیخانە و درەنگ گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

نۆبەخت سەحرایی لە بەندی ٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، ماوەی ٩ ساڵە بوو کە هۆی بەشداری لە کوژرانی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە